نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە ماڵباتی دیاجوان، نووسەری نێوداری کورد دەکات

رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دیاجوان، نووسەری نێوداری کورد دەکات و دەڵێت: "هەڵوێستە نیشتمانپەروەرانەکانی، لەنێو گەلەکەی جێگەی خۆی گرتبوو."

رۆژی پێنجشەممە، لە تۆڕی ئێکس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەی ئاراستەی کەسوکاری دیاجوان، شاعیر و نووسەری نێوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان کرد. 
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە دیاجوان "بە مرۆڤدۆستییەکەی و هەستە نیشتمانپەروەرانەکانی" جێگەی خۆی لەنێو خەڵکی کوردستان گرتبوو.
 
رۆژی 26ـی شوباتی 2025، دیاجوان لە تەمەنی 72 ساڵی دا کۆچی دواییکرد و لە گۆڕستانێکی دهۆک بەخاکسپێردرا. 
 
ئەو نووسەرە کوردە 14 کتێبی نووسیوە کە زۆرینەیان هەڵبەست، چیرۆک و شانۆنامە بوون.
 
دیاجوان ژیانی هاوژینی پێکهێنابوو، دایکی چوار کچ و دوو کوڕ بوو.