53 خوێندکاری زانکۆ لە باکووری کوردستان بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون
رووداو دیجیتاڵ
53 خوێندکاری زانکۆی جمهوورییەت لە پارێزگای سێوازی باکووری کوردستان بە گومانی ژەهراویبوون بە خۆراک گوێزرانەوە نەخۆشخانە.
شەوی رابردوو ژمارەیەک خوێندکاری کچی بەشی ناوخۆیی زانکۆکە دوای خواردنی نانی ئێوارە تەندروستییان تێکچوو.
تیمی تەندروستی چوونە شوێنەکە و 53 خوێندکاریان بە گومانی ژەهراویبوون گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی سێواز.
لە ئەنجامی پشکنین دەرکەوت ئەو خوێندکارانە بەهۆی خواردنێک کە لە بەشی ناوخۆیی خواردوویانە ژەهراوی بوون و لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی نموونەی خواردنیان لە بەشی ناوخۆکە وەرگرتووە بۆ لێکۆڵینەوە.