باوكی خۆی لە خەودا دەكوژێت
رووداو- هەولێر
گەنجێك لە كاتی خەودا و بە كڵاشینكۆف باوكی دەكوژێ و لە لێكۆڵینەوەی سەرەتایی پۆلیسیشدا دانی بە تاوانەكەدا ناوە. تۆمەتبارەكە گوتبووی "كێشەم لەگەڵ باوكمدا هەبووە، بۆیە كوشتم".
كاژێر یەكی دوای نیوەڕۆی 21/6/2016 لە گەڕەكی مهابادی شاری هەولێر، حوسێن جەلال كە كاسبكارێكی 51 ساڵە لەلایەن (ئا) تەمەن 23 ساڵ كە كوڕی خۆیەتی، لە ماڵەكەی خۆیدا و لە خەودا كوژرا.
نەقیب هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند "بكوژ لە كاتی خەوتندا فیشەكێكی بە باوكییەوە ناوە و كوشتوویەتی، لە ئیفادەی پۆلیسیشدا گوتوویەتی لەو رۆژەوەی لە دایكبووم كێشەم لەگەڵ باوكمدا هەیە، بۆیە بڕیارم دا بیكوژم".
حوسێن لە بازاڕ دووكانی هەبووە، كوڕەكەشی لەگەڵ خۆی لە دووكانەكەدا كاری كردووە. دراوسێیەكی حوسێن بە (رووداو)ی گوت "حوسێن پیاوێكی باش بوو، بەڵام دەگوترا زۆرجار لەگەڵ خێزانەكەی توند بووە، بۆیە پێدەچێت رووداوەكە هەر لەسەر ئەو كێشانە بووبێت". دراوسێیەكی دیكەشیان هەر ئەو قسەیەی كرد و گوتی "منیش هەر ئەوەم بیستووە كە دەڵێن كەسێكی توند بووە". لەبارەی كوڕەكەشی گوتی "وەكو لەنێو خەڵكدا باس دەكرێت كوڕەكەش هەندێجار لاسار بووە و بە قسەی باوكی نەكردووە".
هێمن جەلال، برای كوژراوەكە بە (رووداو)ی گوت، رۆژی رووداوەكە حوسێن و كوڕەكەی دەمەقاڵە لەنێوانیاندا دروست بووە و بۆ ماوەی نزیكەی نیو كاژێریش بووەتە شەڕیان، بەڵام نازانێت دەمەقاڵەكە لەسەر چی بووە".
هێمن هەرچەندە زۆر پەسنی براكەی دەدا كە كەسێكی كاسب بووە، بەڵام ئەوەی تەئكید كردەوە كە لەگەڵ خێزانەكەی توند بووە "براكەم كەمێك توند و تووڕە بوو، حەزی دەكرد منداڵ و خێزانەكەی زیاتر گوێڕایەڵی بن، بەم دواییەش بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شەكرە زیاتر تووڕە دەبوو".
حوسێن سێ كوڕ و سێ كچی هەیە و كچەكانی شوویان كردووە. هێمن باسی (ئا)ی برازای كرد و گوتی "ئەو كوڕە كەمێك سەرەڕۆ بوو".
مەرزیە عەبدولكەریم، توێژەری كۆمەڵایەتی لەبارەی تاوانەكانی نێو خێزان دەڵێت "روودانی ئەو جۆرە تاوانانە زۆرجار بۆ شێوازی پەروەردەی منداڵەكان دەگەڕێتەوە. ئەو منداڵانەی ئەو تاوانانە دەكەن پێدەچێت لەلایەن كەسانی گەورەی نێو خێزانەكەیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر بكرێت، بۆیە ئەوانیش كە گەورە دەبن بەو شێوەیە توندوتیژ دەبن".