لە حاجی ئۆمەران گەنجێک بە گوللـەی تاپڕ گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
کاژێر 21:00ی ئەمشەو گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەناوی ناسح حەمەد حوسێن لە حاجی ئۆمەران گوللـەی تاپڕی بەرکەوت و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
عەبدولوەهاب مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان گەنجەکە گوللـەی لەدەست دەرچووە و بەر خۆی کەوتووە." گوتیشی، تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی سۆران کراوە.
ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە لەگەڵ خێزانەکەیان بە مەبەستی کشتوکاڵکردن لەحاجی ئۆمەران نیشتەجێن و خۆی خەڵکی سنووری ئیدارەی راپەڕینە.