تۆمەتباری بکوژی ژنەکەی سلێمانی دەستگیر کرا
رووداو دیجیتاڵ
تۆمەتباری بکوژی ئەو ژنەی سلێمانی کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، دەستگیر کرا.
دەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی) دەستگیرکردنی بکوژی ئەو ژنەی راگەیاند کە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.
دەزگاکە دەڵێت، تۆمەتبارەکە لە بازگەی "ساڵح ئاغا"ـی سنوری گەرمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکانەوە دەستگیر کرا.
کوژراوەکە 25 ساڵ بوو. کەسوکارەکەی هۆکاری رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ویستوویەتی لە هاوژینەکەی جیا ببێتەوە، چەندین جار داوای کردووە، بەڵام لەلایەن پیاوەکەوە رەتکراوەتەوە و بەوهۆیەوە دەمەقاڵی و ناکۆکیی نێوانیان درێژەی کێشاوە.