نێچيرڤان بارزانی لەبارەی رووداوەکەی حەمدانیە: ئامادەی هەموو هاوکارییەکین
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە حەمدانیە دەڵێت، ئامادەن هەموو هاوکارییەکیان پێشکێش بکەن.
شەوی رابردوو، هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا ئاگری گرت. د. سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رووداوی گوت، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 100 کەسی تێپەڕاندووە و سەدان کەسی دیکەش بریندارن.
لەبارەی رووداوەکەوە، نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌م كاته سه‌خت و به ئازاره‌دا، بير و خه‌ياڵمان لاى ئه‌وانه و ئاماده‌ى هه‌موو يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كين."
کاژێر نزیکەی 10:30 خولەکی شەوی سێشەممە لە هۆڵی هەیسەم رووداوەکە روویدا. ئەو ئاهەنگەی لە هۆڵەکەدا سازکرابوو، ئاهەنگی پێکگەیشتن و دەستپێکردنی ژیانی هاوبەشی حەنین و ئیرڤان بوو، بەڵام هەر لەو ئاهەنگەدا دەیان کەسی دیکە بە یەکجاری ماڵئاواییان لە یەکدی کرد و، هۆڵە گڕگرتووەکە بووە دوایین شوێن کە لەم ژیانەدا یادگارییەکیان تێدا تۆمارکرد.
دەقی پرسه‌نامه‌کەی له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و قوربانييانه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له هۆڵێكى بۆنه‌كان له قه‌زاى حه‌مدانييه، گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون.
له خواى مه‌زن داواكارين گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت. هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازين. له‌م كاته سه‌خت و به ئازاره‌دا، بير و خه‌ياڵمان لاى ئه‌وانه و ئاماده‌ى هه‌موو يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/27