رووداو دیجیتاڵ
سێیەمین فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئیدارەکە دەڵێ: "زیاتر لە 13 هەزار گەشتیار و سەردانیکار هاتنە فێستیڤاڵەکە."
رۆژی شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025، کامەران حوسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "25 و 26ـی ئەیلوول، فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە ئیدارەکەمان بە بەشداریی نزیکەی 56 جووتیار، باخەوان، هەنگەوان و 5 کۆمپانیا بەڕێوەچوو."
پار نزیکەی 5 هەزار گەشتیار و سەردانیکار چووبوونە فێستیڤاڵەکە. بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سۆران دەڵێت: "ئەم ساڵ زیاتر لە 13 هەزار گەشتیار و سەردانیکار هاتنە فێستیڤاڵەکە."
بە گوتەی کامەران حوسێن، "17 هەنگەوان، 10 باخەوانی ترێ، 5 جووتیاری تەماتە و خەیار و شووتی، چوار کەسی ئامادەکردنی کاری دەستی و خواردن و شیرینی، هەروەها بەرهەمی سامانی ئاژەڵ ئامادەبوون."
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سۆران گوتی: "95٪ـی هەموو ئەو بەرهەمانەی نمایشکرابوون، فرۆشران."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ