له‌شجوانه‌كانى كوردستان له یۆنان سه‌ركه‌وتن
رووداو -سلێمانى
له پاڵه‌وانێتى جامى ئه‌ڵماسى نێوده‌وڵه‌تى له‌شجوانى كه له وڵاتى یۆنان به‌رێوه‌چوو، نزار غه‌زالى له‌شجوانى كورد پله‌ى یه‌كه‌مى كێشى خۆى ده‌سته‌به‌ر كرد .
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ركابه‌رى پاڵه‌وانێتى جامى ئه‌ڵماسى نێوده‌وڵه‌تى له‌شجوانى له یۆنان به‌رێوه‌چوو ، نزار غه‌زالى توانى له كێشى 85 كیلۆ گرام به‌شدار بێت و پاش ركابه‌رى له‌گه‌ڵ پێنج پاڵه‌وانى دیكه پله‌ى یه‌كه‌م و میدالیاى زێڕ ده‌سته‌به‌ر بكات .
هه‌ر له‌م پاڵه‌وانێتییه سه‌ردار ئیسماعیلیش له كێشى 90كیلۆگرامى پلەی دووه‌مى جامى ئه‌ڵماسى نێوده‌وڵه‌تىی بەدەستهێنا.