کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لەبارەی فرۆشتنی ڤیزا: سیاسه‌تێك ده‌گرینه‌به‌ر هیچ لێخۆشبوونى تێدا نییه
رووداو- هەولێر
لەبارەی پرسی فرۆشتنی ڤیزای ئەڵمانیا لە هەولێر، سەرچاوەیەک لە كونسوڵخانەی ئه‌ڵمانیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى خێرا بۆ ئاماژه سه‌ره‌تاییه‌كان له دیسێمبه‌رى 2017ـدا، كونسڵوخانه‌ى گشتى له هه‌ولێر چه‌ند رێكارێكى نوێى گرتووه‌ته به‌ر بۆئه‌وه‌ى هه‌ر خراپ به‌كارهێنانێكى رێكاره‌كانى ڤیزه نه‌هێڵێت".
سەرچاوەیەک لە كونسوڵخانەی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر لەبارەی پرسی فرۆشتنی ڤیزای ئەڵمانیا لە هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سیاسه‌تێك ده‌گرینه به‌ر كه هیچ لێخۆشبوونى تێدا نییه به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵى و تاوانى دیكه له نێو ئه‌ركه دیپلۆماسییه‌كه‌ماندا. داواكارى گشتى له به‌رلین ئێستا سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌یه له بابه‌ته‌كه. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ش هیچ لێدوانێك نادات له‌سه‌ر ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى كه به‌رده‌وامن".
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، "پۆلیسى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا ده‌ستبه‌جێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیاش له نزیكه‌وه كارده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كاندا تاوه‌كو به ته‌واوه‌تى لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه".
ئەم لێدوانەی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر دوای ئەوە دێت کە، پەنابەرە سوورییەکان زانیاری‌یان بە گۆڤاری (دێر شپیگل)ی ئەڵمانی داوە، کە لە کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر لەبەرامبەر پێدانی ڤیزە پارە وەردەگیرێت.
دێر شپیگل نووسیوویەتی، هەرچەندە لێکۆڵینەوەی بەردەوام لەم پرسە کراوە، بەڵام سکاڵاکان نەگەیشتوونەتە شوێنی خۆی و پەڕاوەکانیان لەنێو پرۆسەی لێکۆڵینەوەکاندا دەرهێندراون.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن