تانکەرێک لە رێگەی خەبات - هەولێر وەرگەڕا و سووتا؛ 'شۆفێرەکەی بەتەواوی سووتاوە'
رووداو دیجیتاڵ
شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە تانکەرێک لە رێگەی خەبات - هەولێر وەرگەڕا و گڕی گرت. بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت، شۆفێری تانکەرەکە گیانی لەدەستداوە.
موقەدەم کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە شوێنی رووداوەکە بە رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، "ئەمە رووداوێکی هاتووچۆیە. کاژێر 12:00ی شەو لە رووداوەکە ئاگادارکراینەوە. شۆفێرەکە لەنێو تانکەرەکەدا گیری خواردووە و تەرمەکەی سووتاوە. ئەمە کارەساتێکی مەرگئامێزە."
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتیشی، "تا ئێستا کەسوکاری شۆفێرەکە پەیوەندییان نەکردووە. تەرمەکەی لەدوای دەرهێنانی، رەوانەی دادپزیشکیی هەولێر دەکرێت."