بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلەی رێختەر لە دەڤەری راپەڕین روویدا


رووداو - هەولێر 

 

ئەمڕۆ کاژێر 15:50 خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلەی رێختەر بە دووری نۆ کیلۆمەتر لە قەڵادزێ روویدا و هاونیشتمانییان هەستیانپێکردووە.
 
ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی چوار کیلۆمەتر لە دووری نۆ کیلۆمەتر لە قەڵادزێ روویداوە. 
 
چەند هاونیشتمانییەکی دەڤەرەکە لە سەنگەسەر و رانیە بە رووداویان راگەیاند، لە ناوچەکەیان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.