سەرۆکی شارەوانیی ورمێ هەڵبژێردرا
رووداو دیجیتاڵ
ئایدین رەحمانی رەزاییە لە لایەن ئەنجوومەنی شارەوانی پارێزگاکە بە سەرۆکی شارەوانیی ورمێ هەڵبژێردرا.
رەزا جوان کیا و ئایدین رەحمانی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر بوون و بە کشانەوەی جوان کیا، ئایدین رەحمانی بە 10 دەنگی بەڵێ و یەک دەنگی بێلایەن بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرا.
ئایدین رەحمانی رەزاییە کە ئازەرییە، پێشتر جێگری پارێزگاری ورمێ بوو بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە. هەروەها راوێژکاری وەزیر و سەرۆکی کاروباری گواستنەوە بووە.
بڕیاری هەڵبژاردنەکەی بۆ پەسندکردن، رەوانەی قایمقامیەت و وەزارەتی ناوخۆی ئێران دەکرێت.
حوسێن مەهدی زادە، سەرۆکی پێشووی شارەوانی ورمێ دوو مانگ پاش دەستبەکاربوونی و بەهۆی ناڕەزایی چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارەوانی لەسەر بەڕێوەبردن ناچار دەستی لەکارکێشایەوە و رەزا جەوان کیا وەک سەرپەرشتیاری کاروبارەکان هەڵبژێردرا.
لە چەند مانگی رابردوو لەسەر دیاریکردنی سەرۆکی شارەوانیی ورمێ، مشتومڕ و کێبڕکێیەکی زۆر دروست ببوو.