سێ ئەندامی خێزانێک لە بۆکان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەیەکی بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە رێگەی نێوان بۆکان - میاندواو ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و دوو بارهەڵگر پێکیاندادا، بەهۆیەوە سێ کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون.
لەو رووداوەدا پیاوێک و دایکی و هاوژینی گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیشیان بریندار بوو.
رەسووڵ مەعرووفی، بەرپرسی بەرگریی شارستانیی بۆکان رایگەیاند، قوربانییانی ئەو رووداوە خەڵکی بۆکانن و منداڵەکە کە لەو رووداوەدا دایک و باوک و داپیری لەدەستداوە، لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت.