پارێزگاری دهۆک: یەکشەممە پشووە


رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری دهۆک دەڵێت، یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووە.
 
د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەهلی دەگرێتەوە.
 
باسی لەوەش کردووە، بڕیارە پشووەکە زانکۆ و پەیمانگەکانیش دەگرێتەوە.
 
پارێزگاری دهۆک دەڵێت، ئەم بڕیاری پشووە لەبەر ئەو دۆخە ئەمنییەیە کە دروستبووە.