نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ مافه‌كانى ئێزدييان دووپات دەکاتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازىی له‌ ميرى ئێزدييان كرد و جەختی لە خزمەتکردنی باشتری ئێزدییەکان کردەوە. 
 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،‌ 28ـی ئایاری 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرى ئێزدييان له‌ كوردستان و عێراق و جيهان، پشتگيريى خۆى بۆ میر و ته‌واوى مافه‌كانى ئێزدييان دووپات كرده‌وه‌.
 
له‌ ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا لەبارەی دۆخى ئێزدييان و مافه‌كانيان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌ و جه‌ختيان له‌ پێويستيى خزمه‌تكردنى باشترى‌ هاووڵاتييانى ئێزدى له‌ هه‌موو روويه‌كه‌وه‌ كرده‌وه‌.
 
دۆخى ناوچه‌ى شنگال و ئاواره‌ ئێزدييه‌كان و ژيان و گوزه‌رانيان له‌ كه‌مپه‌كان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.