لە رووداو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی وەربگرەوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی راگەیاند و ئێستا قوتابییان دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان وەربگرنەوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناخی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی 2021-2022 - خولی یەکەم راگەیاند.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوە دەدات، "قوتابییان و خوێندکارانی خۆشەویست لەکاتی بوونی ناڕەزایی لە ئەنجامی نمرەکانتان، دەتوانن لە سنووری پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕبکەنەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە بەوردی لە پەڵپەکانتان دەکۆڵینەوە."
وەزارەتی پەروەردە بە چەند خاڵێک ئاگاداری قوتابییان دەکاتەوە کە:
1. لە رۆژی یەکشەممە 30-7-2022 قوتابییان دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە و و پەڵپ بگرن، دوایین وادەش رۆژی 3-8-2022ـە.
2. سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان ئاگاداردەکەینەوە کە لەماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپ گرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.
3. بۆ سەرجەم قوتابییان و خوێندکارانی قۆناخی (ئامادەی زانستی ، وێژەیی ، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامیی) هەر قوتابییەک سوودمەندبێت لە نمرەی کێرڤ، بۆی هەیە لە کاتی پەڵپگرتندا (اعتراض) داوای هەڵوەشاندنەوەی بکات.
وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت، قوتابییان دوای سێ کاژێر لە راگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن لەم لینکە (http://soma.azmwnakan.com/) پەڕەی وەڵام (سۆما) ببینن.