رووداو دیجیتاڵ
کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.
شەوی یەکشەممە لە ناوچەی سنووریی هەنجیرانی مەریوان، هێزەکانی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی هێمن دانش، خەڵکی مەریوان گیانی لەدەستدا.
هێمن دانش، 26 ساڵان، خێزاندار و باوکی کچێکی دوو ساڵانە.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە شەوی رابردوو گواسترایەوە نەخۆشخانە و ئەمڕۆ لە گۆڕستانی مەریوان بەخاک سپێردرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ