کۆڵبەرێک لە مەریوان بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ
 
کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.
 
شەوی یەکشەممە لە ناوچەی سنووریی هەنجیرانی مەریوان، هێزەکانی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی هێمن دانش، خەڵکی مەریوان گیانی لەدەستدا. 
 
هێمن دانش، 26 ساڵان، خێزاندار و باوکی کچێکی دوو ساڵانە.
 
تەرمی ئەو کۆڵبەرە شەوی رابردوو گواسترایەوە نەخۆشخانە و ئەمڕۆ لە گۆڕستانی مەریوان بەخاک سپێردرا.