سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى رۆمانيا چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر - بەغدا تاوتوێ دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى پيرانى رۆمانيا کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، باسیان لە په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا کرد و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان تاوتوێ كرد.
رۆژی پێنجشەممە 28-09-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى پيرانى رۆمانيا به سه‌رۆكايه‌تيى سيناتۆر تيتوس كۆرلاتسيان، سه‌رۆكى كۆميته‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سيناتى رۆمانيا كرد كه له ژماره‌يه‌ک له سيناتۆر و باڵيۆزی رۆمانيا له عێراق و ديپلۆماتكاران و به‌رپرسى نووسينگهى كۆنسوڵگهرييان له هه‌ولێر پێكهاتبوون.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى رۆمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه به تايبه‌تيش له بوارى ئابوورى و په‌روه‌رده‌دا، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان تاوتوێ كرد.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌يى و رۆڵ و به‌شداريى رۆمانياى له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا "به‌رز" نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ رۆمانيا دووپاتكرده‌وه كه ساڵانێكى درێژه به‌رده‌وام بورس و ده‌رفه‌تى خوێندن به قوتابیيانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌دات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شاندەكەى ئه‌نجوومه‌نى پيرانى رۆمانيا "خۆشحاڵ"ييان به سه‌ردانه‌كه‌يان نيشان دا و جه‌ختيان له ئاماده‌يى و خواستى وڵاته‌كه‌يان بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لەبارەی نيازی هاتنى كه‌رتى تايبه‌ت و چه‌ندين كۆمپانياى رۆمانى و ميكانيزمى كاركردنيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى بيروڕايان گۆڕييهوه.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.