مەیگێڕەکانی رووسیا بە شێوازی جیاواز "کۆکتێل" ئامادە دەکەن
رووداو - رووسیا
ئەوروپییەکان شێوازی نوێ بۆ ئامادەکردنی خواردنەوە کهولییەکان بەکاردێنن و میوە و خواردنەوەی گازی دیکە تێکەڵی خواردنەوە کهولییەکان دەکەن و پێی دەڵێن کۆکتێل، بە بڕوای ئەوان بەم شێوەیە زیانەکانی خواردنەوەکە کەمتردەبێتەوە.
لە مۆسکۆ پێشبڕکێی ئامادەکردنی باشترین کۆکتێل بەڕێوەچوو و 22 مەیگێڕ بەشداریان کرد و هەر یەکە و بە شێوازێکی تایبەتی خۆی کۆکتێلی خواردنەوە کهولییەکان ئامادە دەکات.
بڕیاریە 25ـی ئاداری ئەمساڵ لە کانی فەرەنسا پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ئامادەکردنی کۆکتێل بەڕێوەبچێت.