نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئەرمینیا باسی کردنەوەی گەشتی ئاسمانیی نێوان هەولێر و یەریڤان دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی لە سەرۆکی ئەرمینیا کرد و باسیان لە کردنەوەی گەشتی راستەوخۆی ئاسمانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەو بارەیەوە دەڵێت، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڤاهاگن خاچاتوریان سه‌رۆکی ئه‌رمینیا کۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا باسیان له ده‌رفه‌ته‌کانی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد له بواری بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، که‌رتی تایبه‌ت، پزیشکی و گه‌شتیاریدا؛ "له‌مباره‌یه‌وه تیشکیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تی گه‌شتی راسته‌وخۆی ئاسمانیی نێوان ئه‌رمه‌نستان و عێراق به هه‌رێمی کوردستانه‌وه."