پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرزدەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرزدەبێتەوە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 29-02-2024، بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە. 
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی هەینی، کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەی گەرما بە نزیکەی 2 تا 4 پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
 
دوێنێ چوارشەممە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە بە تەواوی کاریگەریی رەشەبا و سەرما لە تەواوی ناوچەکان نامێنێت.
 
لەبارەی پلەی گەرمایشەوە ئەو کەشناسە گوتی، رۆژی هەینی لە سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 5 پلەی سیلیزی و لە هەولێر و دهۆکیش نزیکەی سێ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی هەینی بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 17 سیلیزی
سلێمانی: 15 سیلیزی
دهۆک: 17 سیلیزی
زاخۆ: 17 سیلیزی
هەڵەبجە: 16 سیلیزی
کەرکووک: 18 سیلیزی
سۆران: 16 سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 سیلیزی
گەرمیان: 20 سیلیزی