بەرهەم ساڵح ئەم شتانەی رووداوی بەدڵە
رووداو-هەولێر
بەرهەم ساڵح، سیاسەتمەداری ناوداری كورد و سەركردەی باڵای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە ساڵیادی رووداودا باسی هەندێك شتی ئەو تۆرە میدیاییە دەكات كە سەرنجی ئەوی راكێشاوە.
بەرهەم ساڵح دەڵێت: ” رووداو وێستگەیەکی گرنگی رۆژنامەگەری کوردییە و سەرچاوەیەکی گرنگی هەواڵە لە کوردستان و جیهان"
هەروەها ئاماژە بە كوالێتی و تەکنیکی پۆرتاڵی رووداو دەكات و دەڵێت، کە "سەرچاوەیەكی گرنگی هەواڵیی" ئەوە.
بەرهەم ساڵح هیوادارە رووداو بێلایەنی و بابەتیبوونی خۆی بپارێزێ و متمانەی خەڵك لەدەست نەدات.
هەر لەو لێدوانەدا، ئەو سەرکردەی یەکێتی نیشتیمانی وەسفی چەند شتێکی رووداو دەكات و وەک خۆی دەڵی لە ماوەی ساڵی رابردوودا سەرنجی راکیشاوە، بریتین لە دیكۆمێنتارییەكان لەسەر كورد لە هەر جێگەیەک بن و بەرنامە دیالۆگییەكان وتۆڕی پەیامنێران و کوالێتی وێنە.