لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە زاخۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ
 
هاتووچۆی زاخۆ دەڵێت، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی سەرەکیی باتیفا بۆ تاوکێ، ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە؛ بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکە بریندار بوون.
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا پیکئاپ بووە و رووداوەکە لە کاژێر 20:40ـی ئەمشەو روویداوە.
 
ئاماژە بەوەش دەکات، جگە لە زیانە گیانییەکان، زیانی زۆری مادیی بە ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.