لە وان هێرشكرایە سەر بنكەیەكی پۆلیس

رووداو- هەولێر

لە شاری وانی باكووری كوردستان هێرش كرایە سەر بنكەیەكی پۆلیس.

لە شارۆچكەی شاخ-ی سەر بە شاری وان، هێرشكرایە سەر بنكەی پۆلیسی چاتاك. بەپێی میدیاكانی توركیا هێرشەكە بە چەك و لەلایەن شەڕڤانانی هێزەكانی پاراستنی گەل HPG ەوە ئەنجامدراوە.

هێزە ئەمنییەكان وەڵامی هێرشەكەیان داوتەوە و دەستیان بەسەر قەناسێك و بیكەیسییەكدا  گرتووە. هێرشكارەكانیش دوای هێرشەكە رایانكردووە.

بەپێی زانیارییەكان، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، هێزی ئەمنی زیاتر رەوانەی شوێنی رووداوەكە كراوە.

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە هەواڵەكەیان پشتڕاست نەكردووەتەوە و پەكەكە ئەنجامدانی هێرشەكەی لەئەستۆ نەگرتووە.