لە چلەی نەوشیروان مستەفادا چەند چالاکییەک ئەنجامدەدرێن

رووداو - سلێمانی

ئەمڕۆ چلەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانە. بڕیارە لە سلێمانی چەند چالاکییەک بەڕێوەبچن.

بزووتنەوەی گۆڕان بەرنامەی چلەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە گۆڕان ئاشکرا دەکات، کە لە کاژێر 10:00ی بەیانییەوە دەستیپێکردووە.

جگە لە پێشوازی خەڵک، چەند چالاکییەکی وەک هەڵمەتی ناشتنی 250 نەمام لە پارکی هەواری شار و ناشتنی 73 نەمام لە شەقامی بەردەم زانکۆی سلێمانی، هەروەها ژمارەیەک باڵندەی کێوی ئازاد دەکرێن. هاوکات داوا لە خەڵک دەکرێت بەشداری سیستەمی بایۆمەتری هەڵبژاردن بکەن. ئێوارەش پێشانگەیەکی کتێب لە گردی زەرگە دەکرێتەوە. 

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە کاژێر 6:00 تاوەکو کاژێر 10:00ی شەو لە پێشوازی هەر کەسێک دەبن کە دێتە سەر ئارامگەی نەوشیروان مستەفا".

رۆژی هەینی 19-5-2017 نەوشیروان مستەفا ئەمین لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. 

داڕشتنەوە: حەکیم داود