برنجی چەوتان لەنێوان خواستی زۆر و كەمبوونەوەدا
رووداو- سلێمانی
برنجی چەوتان گرانترین جۆری برنجی كوردییە لە باشووری كوردستان، ئەو برنجە لە گوندی چەوتانی بناری زنجیرە چیای چەوتان دەڕوێندرێت.
ئەو گوندە كەشوهەوایەكی فێنكی هەیە، بەڵام ئێستا بەهۆی كەمبوونەوەی ئاو، ناتواندرێ هەموو زەوییەكانی بكرێنە چەڵتووك. وەك دانیشتوانی گوندەكە باسیدەكەن، ئەگەر هەموو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان پڕببن لە برنجی هاوردەكراو، بازاڕی برنجی ئەوان هەر دەمێنێ، بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەی كە هەیەتی.
رووكردنە كڕینی برنجی كوردی لەلایەن هاونیشتمانیانەوە دوای ئەوە دێت كە ئێستا دەنگۆیەك لەنێو خەڵك بڵابووەتەوە و باس لەوە دەكرێ، ئەو برنجەی لە دەرەوەی وڵات هاوردەدەكرێ مادەی نیشاستەی تێدایە.