چیا و نما نەوشیروان مستەفا روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە
رووداو- سلێمانی
دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە کە پشکەکانی کۆمپانیای وشە و گردی زەرگەتە لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە کراوە بەناوی دووکوڕەکەیەوە، لە روونکردنەوەیەکدا چیا و نما نەوشیروان مستەفا رایدەگەیێنن، پێویست بوو خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بگوازرێته‌وه بۆ وارسه شه‌رعی و یاساییه‌كانی.
رۆژی 29-8-2017 بڵاوکرایەوە کە موڵک و داراییەکانی نەوشیروان مستەفا لە 25-7-2017 کە 300 ملیۆن پشکی کۆمپانیای وشە و 122 دۆنم گردی زەرگەتە لە نێویاندایە، دابەشکراوە بەسەر وەرەسەکانیدا ، نما و چیا نەوشیروان مستەفا رایدەگەیێنن: "له‌روی یاساییه‌وه كۆمپانیا كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌یه، بۆیه كاتێك دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی ده‌كات، پێویسته خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی بگوازرێته‌وه بۆ وارسه شه‌رعی و یاساییه‌كانی، تا بتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌كاره‌كانیدا".
لە روونکردنەوەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا هاتووە: "گردی زه‌رگه‌ته له‌ڕووی خاوه‌ندارێتیه‌وه له ساڵی 2006ەوە له‌سه‌ر كۆمپانیای وشه تاپۆكراوه، كه به‌ناوی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه بووه، واته پێش (3) ساڵ له دروستبوونی لیستی گۆڕان. کەواتە ئەو قسەیەی کە دەوترێت گوایە مەکۆی سەرەکی لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە خراوەتە سەر کۆمپانیای وشە رێک پێچەوانەی واقع و راستیەکانە".
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە نما و چیا نەوشیروان مستەفا خاوه‌نى 122 دۆنم زه‌وى گردى زه‌رگه‌ته ، باڵه‌خانه‌كه‌ى چاودێریى دارایى ، 25%ى قازانجى سۆپه‌رماركێتى میترۆ ، 15%ى پشكى كارگه‌ى چیمه‌نتۆى گاسن ، كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن و چه‌ندین باڵه‌خانەی ناو گردی زەرگەتەن.
نما و چیا نەوشیروان مستەفا دەڵێن ، ئێمە وەک کوڕانی نەوشیروان مستەفا، نەک بەتەنها گردی زەرگەتە، بەڵکو گیان و ژیانی خۆشمان دەکەینە قوربانی بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و ئەو رێبازەی باوکمان بۆی بەجێهێشتووین.