مۆتێلێک تەواوکردنی پرۆژەی ئۆڤەرپاسی زاخۆی پەکخستووە
رووداو - زاخۆ
سەرەڕای تەواوبوونی رێژەی 90%ـی کارەکانی پرۆژەی ئۆڤەرپاسی دەروازەی زاخۆ، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەنێوان قایمقامیەتی شارەکە و خاوەن مۆتێلێک، پرۆژە راگیراوە و ئێستا کاری تێدا ناکرێت.
خاوەنی مۆتێلەکە رایگەیاندووە ئامادە نییە تاوەکو وەرگرتنی قەرەبووی گونجاو، مۆتێلەکەی چۆڵبکات، بەڵام قایمقامی زاخۆ دەڵێ، ئەوان قەرەبووی پێویستیان داوەتە خاوەنی مۆتێلەکە و، ئێستا کەیسەکە لە دادگایە، بەپێی بڕیاری دادگا مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەدا دەکەن.