نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى فه‌تاح ئاغاى سيوه‌يل ده‌كات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە خانەوادەی زاگرۆس فه‌تاح ئاغا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکیەوە دەکات.
رۆژی هه‌ينى، 29-12-2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ زاگرۆس فه‌تاح ئاغا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو (ته‌ڵا قادر ئاغا)ـى دايكيان و "يادگار و هاوسه‌رى شه‌هيدى قاره‌مان فه‌تاح ئاغاى سيوه‌يل"، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده‌یان كرد.
بە گوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى خواست "خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى" خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده‌ى "نيشتمانپه‌روه‌ر و تێكۆشه‌رى شه‌هيد فه‌تاح ئاغا و كه‌سوكار و خزمانى" ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه زاگرۆس فه‌تاح ئاغا، "سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌کەیانی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى."