لە سنووری شنگال 400 سەگ ژەهرخوارد دەکرێن
رووداو دیجیتاڵ
بڵاوبوونەوەی وێنەی چەند سەگێک بە مردووی لە شارۆچکەی سنوونێ و دەوروبەری قەزای شنگال لە چەند رۆژی رابردوودا کاردانەوەی دروستکردووە، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری ناحیەی سنوونێ لە سنووری قەزای شنگال بە رووداوی راگەیاند، "بەهاوکاری پۆلیسی شنگال لە سێ رۆژدا 400 سەگمان ژەهرخوارد کردووە."
بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو سەگانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە کۆمەڵ و بە مردوویی کاردانەوەی لەنێو خەڵک دروستکردووە و بەشێک لە ئاژەڵ دۆستان بە "کارێکی ناشرین" ناوی دەبەن.
دکتۆر خەلەف حەیدەر، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری ناحیەی سنونێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە سێ رۆژی رابردوودا بە هاوکاری پۆلیسی شنگال دەستمان بە دانانی دەرمان کردووە بۆ ئەوەی سەگە بەرەڵاکان بیخۆن و بمرن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە خەڵکی ناوچەکەی زۆر بێزار کردووە."
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری ناحیەی سنونێ ئاماژە بەوەش دەدات "ئێمە هیچ رێگەیەکی دیکەمان نەبوو بۆ لەناوبردنی ئەو سەگانە، چونکە سەگەکان هاووڵاتیانی ناحیەی سنوونێ و دەوروبەری و بەشێکی سەنتەری قەزای شنگال و سەنتەری دووگرێ هەراسان کردبوو."
دەشڵێت "سێ رۆژە ئەو سەگانە دەرمانخوارد دەکرێن و لە ماوەی ئەو سێ رۆژەشدا تاوەکو ئێستا 400 سەگ مردوون."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو دکتۆر خەلەف حەیدەر دەڵێت، ئێستا دەرمانخواردکردنی سەگەکانمان راگرتووە. بڕیاری ئەو دەرمانخواردنکردنەی سەگەکانیش بە "بڕیاری بەرپرسانی پارێزگای موسڵ بووە و لەسەر داوای ئەوان و هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە ئەو سەگانە دەرمانخوارد کراون."
مامۆستا کۆرش ئارارات، پسپۆڕی باڵندە و ئاژەڵی کێوی و مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " ئەو کارە کارێکی ناشرینەو ناکرێت بەمجۆرە سەگ لەنێو ببرێت، پێویستە رێگری لە زاوزێی ئەو سەگانە بکرێت بە لێدانی دەرزی دژی زاوێ یاخود بۆ ئەوەی سەگەکان نەبنە هۆی ئازاردانی خەڵک پێویستە دەرزی دژە هارییان لێبدرێت."
تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو لە شنگال بەدواداچوونی بۆ ئەو کەیسە کردووە و دەڵێت "ئەو سەگانەی دەرمانخوارد کراون لە سەنتەری ناحیەی سنوونێ و کۆمەڵگەی دووگرێ کە سەر بە سنوونێیە و بەشێک لە سەگەکانی دیکەش لە سەنتەری قەزای شنگال ژەهرخوارد کراون."
د.لاڤین عەبدولوەھاب، پزیشكی ڤێتێرنەری بە رووداوی راگەیاند "کوشتنی ئەو سەگەکانە بەمشێوەیە هیچ چارەسەری کێشەکان ناکات، ئەمە تەنیا بۆ ماوەیەکی کاتییە و رەنگە دوای دەرمانخواردکردنی ئەو سەگانە، سەگی دیکە دووبارە بێنەوە ئەو شوێنە. بۆیە ئەگەر دایکێک بەچکەی تازەی ببێت، دووبارە دەگەڕێنەوە شوێنەکانیان. داوا لە حکومەت دەکەم بیرلەوە بکەنەوە سەگەکان نەزۆک بکرێن و بکوترێن، هەروەها پەناگەیەکیان بۆ بکرێتەوە و خزمەت بکرێن."
بەپێی یاسای ژمارە 48ی ساڵی 1986 ماددەی چوار، کە لەلایەن حکومەتی عێراق پەسەندکراوە، تایبەتە بە لەناوبردنی سەگی بەرەڵا لە شەقامە گشتییەکان و دەرەوەی ماڵەکان، لەنێو شار و شارۆچکەکان. بەپێی ئەو یاسایە دەبێت لەلایەن تیمی تایبەتەوە ئەو جۆرە سەگانە لە رێگەی گوللە یاخود هەر رێگەیەکی دیکەوە لەنێو ببرێن.
یاساکە ماف بە وەزیری کشتوکاڵ دەدات کە بەپێی پێشنیازی فەرمانگەی تایبەت بە رێکخستنی ئەو کارە رێنمایی دەربکات کە لایەنە پەیوەندیدارەکان سەگە کوژاروەکان کۆبکەنەوە لە شوێنی دووری تایبەت بەم مەبەستەدا بسووتێنرێن.
رێکخراوی کوردستان بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان ئاماژە بەوە دەدات، کە پێویستە ئەو یاسایە هەموار بکرێتەوە و رێگە بگیرێت لە لەنێوبردنی سەگ بەمجۆرەی کە لە یاساکەدا هاتووە.

ساڵی 2017 لە شاری هەولێر کەسێک لە ماوەی تەنیا دوو مانگدا 200 سەگی کوشتبوو. ئەو کەسە لەنێو کۆلێژی ئەندازیاری سەگێکی کوشتبوو و دواتر کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
دواتر لە شارۆچکەی دەربەندیخان لەدژی کوشتنی سەگەکەی کۆلێژی ئەندازیاری، رێکخراوی سرووشتى كوردستان، قردێلەی سەوزی لە ملی چەند سەگێک کرد و هاوسەرۆکی رێکخراوەکەیش گوتی "ئیدانەی کوشتنی ئەو سەگەمان کردووە و ئەمڕۆش وەک هەڵوێستێک لەبەرامبەر نەکوشتنی سەگەکان ئەو کارەمان کردووە".
لە کوردستان بەخێوكردنی سەگ لە حەزەوە دەبێتە بازرگانی
لە کوردستان بەخێوکردن و راگرتنی سەگ گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا هاتووە، ئەگەر پێشتر کەسانێک بۆ حەزی خۆیان سەگیان بەخێوکردبێت، ئێستا خەڵکانێک بۆ بەدەستهێنانی داهات، ئەو کارە دەکەن.