سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ری دەکات
رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوژینەکەیەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زيز حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان و خێزان و كه‌سوكاری دەکات.
لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی هەینی، 30-6-2023 بڵاویکردووەتەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بەبۆنەی كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو خاتوو تاڤگه عه‌بدولوه‌هاب ئه‌سعەدی هاوژینی دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زيز حه‌سه‌ن، "هاوسۆز و هاوخەمیانم."
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە کە دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی، هاوژینی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە لە عەممانی پایتەختی ئوردن کۆچی دواییکردووە.