پاوە؛ هاونیشتمانییەک ماڵی خۆی کردووەتە مۆزەخانە

رووداو - پاوە

هاونیشتمانییەکی نیشتەجێی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، نهۆمی خوارەوەی ماڵی خۆی کردووەتە مۆزەخانەیەکی کەلەپووری و تێیدا سەتان جۆر ئاسەواری کۆن و مێژوویی و دەستنووس و وێنەی مێژوویی کۆکردووەنەتەوە. 

ئەو هاونیشتمانییە، کە پێشتر فەرمانبەری فەرمانگەی پەروەردە بووە، دوای خانەنشین بوون دەستی بە دامەزراندنی ئەو مۆزەخانەیە کردووە و لە ناوچە جیاوازەکانی کرماشان و بەتایبەت ناوچەی هەورامان کەلوپەل و ئاسەواری مێژوویی کۆدەکاتەوە. 

باقی شەفیعی دەڵێت، بەرپرسانی شارەکە پێشنیازیان پێکردووە سەردانکردنی مۆزەخانەی ماڵەکەی بۆ خەڵک و گەشتیاران بکاتە پارە، بەڵام ئەو بە شمشاڵ و شیعر و بەبێ بەرامبەر پێشوازییان لێدەکات.

داڕشتنەوە: حەکیم داود