لە سۆچی رەوشی سووریا تاوتوێ دەکرێت

رووداو - هەولێر 

کۆبوونەوەی ئاستانە بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا لە شاری سۆچیی رووسیا دەستیپێکرد و، ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرجەم شاندە بەشداربووەکانی دانووستاندنەکانی ئاستانە گەیشتوونەتە سۆچی و لەبارەی چارەسەری کێشەکانی سووریا و دەستووری نوێی ئەو وڵاتەوە گفتوگۆ دەکەن.

بەپێی شرۆڤەکارانی رووسیا، دەکرێت ئاستانە 10 ببێتە دوایین کۆبوونەوە، لەبەرئەوەی رەوشی سووریا لە بەرژەوەندی ئەسەد، مۆسکۆ و تاران لە گۆڕاندایە.