مامۆستا تاهیر بامۆکی بۆ خەڵک: بیکەنە خاتری خوا رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن
رووداو دیجیتاڵ
مامۆستا تاهیر بامۆکی، پێشنوێژ و گوتاربێژی مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب لە هەڵەبجەی شەهید پەیامێکی لەژێر ناونیشانی "بانگەوازێک لە دەردەدارێکەوە بۆ دانیشتووانی کوردستان" بڵاوکردووەتەوە و داوا لە خەڵک دەکات پابەندی رێنوێنییە تەندروستییەکان و چەند خاڵێکی خستووەتەڕوو و دەڵێت "بیکەن بە خاتری خوا رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن".
پێشنوێژ و گوتاربێژی مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب لە هەڵەبجەی شەهید لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە خۆی و هاوژینەکەی 23 رۆژە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوژینەکەی لەژێر ئۆکسجیندایە و خۆیشی هێشتا بەتەواوی چاکنەبووەتەوە، دەڵێت "زیاتر لە 20 رۆژە لەگەڵ هاوژینەکەم لە نەخۆشخانە و لە ماڵەوە کۆرۆنا تەختی سەر جێگای کردووین، بە دەیان دەبە ئاو و دەرمان و دەرزی و حەب و شرووب و کانیۆلا و شەونەخەوتن و خواردن لێ بێزران و کەوتنە زەحمەتی کوڕ و کچ و برا و خوشک و خزم و دراوسێ و زانایانی برا و هاوسێ و خۆشەویستم. سەردانی پزیشک و یاریدەدەری پزیشک و دەرمانساز و موختەبەر و فریاخستنی بووتڵی ئۆکسجین و دانانی کورسی و قەعدەی سەر ئاو لە ژووری میوان و نوێژ رۆشتن و قورئان نەخوێندن و چاوەڕوانیی خزمێک یان دراوسێیەک هاوکارییەکت بکات".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەمانە تۆزێکن لەو مەینەتەی من و ماڵ و منداڵی من چەشتوومانە لەم 23 رۆژەدا و هێشتا چاکیش نەبووینەتەوە و هاوسەرم بەردەوام لەژێر ئۆکسجیندایە و خۆیشم ئەوە چوار هەینییە لە دوورەوە سەیری مزگەوتەکەم بۆ ناکرێت و ناتوانم جومعە و جەماعەت بکەم".
مامۆستا تاهیر بامۆکی داوا لە خەڵک دەکات و دەڵێت "بیکەن بە خاتری خوا رەچاوی ئەم چەند خاڵە بکەن، چونکە پزیشک و نەخۆشخانە پاڵیان داوەتەوە و لە کۆنترۆڵ دەرچووە".
هاوکات مامۆستا تاهیر بامۆکی ئەم حەوت خاڵەی خستووەتەڕوو:
1- خۆپارێزی و به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌ناو خه‌ڵك و شوێنه گشتییه‌كاندا زۆر گرنگه.
2- پاك و خاوێنی را‌گرتن و ده‌ست شۆردن و به‌كارنه‌هێنانی هیچ شتێكی خه‌ڵك.
3- كۆنه‌بوونه‌وه و قه‌ره‌باڵخی دروستنه‌كردن بۆ نوێژ و جومعه و جه‌ماعه‌ت، ئه‌گه‌ر كردتان، ماوه‌ی نێوانتان با له یه‌ك مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
4- كۆڕی پرسه هە‌ڵبگرن و پرسە دامه‌نێن بۆ مردووه‌كانتان با به‌بۆنه‌ی ئێوه‌وه كه‌س دووچاری ئه‌م ده‌رده قورسه نه‌بێت، ته‌نها به ته‌له‌فۆن پرسه و سه‌رخۆشی له یه‌كدی بكه‌ن.
5- له كاتی ده‌ركه‌وتنی هە‌ر نیشانه‌یه‌ك له ئێش و له‌رز و تا و هه‌ناسه تووندی و بێهێزی، زوو په‌یوه‌ندی بكه به پزیشکی پسپۆڕ و نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆناوه با لێت پیس نه‌كات، كورد وته‌نی گرێی ده‌ست مه‌خه‌نه دگان.
6- 100% گوێڕایه‌ڵیی پزیشکەکان بكه‌ن، بڕوا بكه‌ن له خۆمان دڵسۆزترن بۆمان، قسه و رێنوێنییه‌كانیان به جیددی وه‌ربگرن.
7- من كه ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسم له‌به‌رده‌م خوای په‌روه‌ردگاردا خۆم به به‌رپرسیار ده‌زانم له قسه و نووسینه‌كه‌م، چونكه ئه‌م قسانه نیشانه‌ی نه‌بوونی ته‌وه‌كول به خودا نین، بگره ده‌بێت خۆ بپارێزین و هۆكاری شه‌رعی و ته‌ندروستی به‌كاربهێنین و پاشان پشت به (اللە) ببه‌ستین وه‌كو ره‌سوول الله به كابرای ده‌شته‌كیی فه‌رموو، حوشتره‌كه‌ت ببه‌سته‌رەوه و پاشان پشت به خودا ببه‌سته گورگ نه‌یخوات.