بە فەرمانی مەسرور بارزانی، ناحیەی خورماڵ دەکرێتە قەزا

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ناحیەی خورماڵ دەکرێت بە قەزا.
 
رۆژی یەکشەممە، 30-07-2023 پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای راسپاردنی وەزیری ناوخۆ لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی بە قەزاکردنی خورماڵ، لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە راسپێردراوە.
 
پێشەوا هەورامانی گوتی، "لیژنەکە بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک پڕۆژە لە خورماڵ و جێبەجێکردنی ژمارەیەک داواکاری هاونیشتیمانییانی خورماڵ لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە راسپێردراون".
 
خورماڵ سەر بە پارێزگای ھەڵەبجەیە و کەوتووەتە باکووری رۆژهەڵاتی شارەکە و نزیکی ناوچەی ھەورامانە.