نێچیرڤان بارزانی سوپاسی مير و سه‌ركردايه‌تيى قه‌ته‌ر دەکات لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی
رووداو دیجیتاڵ
کۆنسووڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر ئەرکەکەی کۆتایی هات و بۆ ماڵئاوایی، سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30-07-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە حوسێن بن عه‌لى ئه‌لفه‌زاله، كۆنسووڵى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان كرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان "سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵ و كاره‌كانى به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست". هەروەها "ستايش و پێزانينى خۆى بۆ رۆڵ و هه‌وڵه‌كانى جه‌نابى مير و سه‌ركردايه‌تيى قه‌ته‌ر له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و پاراستنى ئاشتيدا، دووپات كرده‌وه".
بە گوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "ئه‌لفه‌زاله وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هاوكارى و پشتيوانييان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپاتى كرده‌وه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له بواره جیاجياكاندا، بره‌وى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌شيان بدات".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى ماڵئاوايى بۆ كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازيى له به‌ڕێز حسێن بن عه‌لى ئه‌لفه‌زاله، كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵ و كاره‌كانى به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى خۆى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى جه‌نابى مير و سه‌ركردايه‌تيى قه‌ته‌ر له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و پاراستنى ئاشتيدا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هاوكارى و پشتيوانييان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له بواره جیاجياكاندا، بره‌وى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌شيان بدات.