وەزارەتی پێشمەرگە 80 ئۆتۆمبێلی سەربازی دەفرۆشێت
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند بەزیادکردنی ئاشکرا بەنیازە 80 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سەربازی و ئامێری لەکارکەرتوو و هەندێک کەلوپەلی گەڕاوە بفرۆشێت.
رۆژی دووشەممە، 30-10-2023، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند دوو زیادکردنی ئاشکرا بۆ ژمارەیەک کەلوپەلی جۆراوجۆری گەڕاوە و 80 ئۆتۆمبێلی سەربازی دەکات.
لە راگەیێندراوێکی وەزارەتەکە هاتووە: "بەڕێوبەرایەتیی میرەی گشتیی سەربازی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەینێت وەزارەتی پێشمەرگە لە دوو زیادکرنی ئاشکرادا نیازی فرۆشتنی 80 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سەربازیی و ئامێری لە کارکەوتوو و هەندێ کەلوپەلی گەراوەی هەیە، بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی، داوا لە هەموو کڕیاران دەکەین ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لەو زیادکردنەدا بکەن، لە رۆژی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە تاوەکو ماوەی 10 رۆژ سەردانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی میرەی سەربازی لە بەحرکە بکەن بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست."
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، زیادکردنی یەکەم بۆ کەلوپەلی جۆراوجۆری گەڕاوە، بەپێی یاسای ژمارە 1ـی ساڵی 2021 لە رۆژی 12-11-2023 بەڕێوەدەچێت، زیادکردنی دووەم بۆ 80 ئۆتۆمبێلی لەکارکەوتووی سەربازی لە رۆژی 12-11-2023، لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی میرەی سەربازی بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی پێشمەرگە ئەو مەرجانەشی دیاریکردووە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەشداری لە زیادکردنەکەدا بکەن کە ئەمانەن:
- بڕی بارمتەی سەرەتایی 120 ملیۆن دینار بەشێوەی چەک وەردەگیرێت و مۆری سەفتەچەی لەسەربێت بە گشتاندنی وەزارەتی دارایی ژمارە 16ـی ساڵی 2020.
- دەتوانن ئەو ئۆتۆمبێل و ئامێرانە ببینین لەدوای ئەم بڵاوکردنەوەیە لە رۆژنامە.
- بڕی پارەی فرۆشتنەکە بەشێوەی کاش دەبێت.
- لەسەر کڕیارە ئەو ئۆتۆمبێل و ئامێرانە لەماوەی پێنج رۆژ هەڵبگرێت دوای تەواوبوونی ماوەی وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی.
- بڕی 2٪ بەزیادەوە لە کۆی گشتیی فرۆشتنەکە وەردەگیرێت لە کڕیار بەپێی یاسای ئاماژەپێکراوی سەرەوە.