کۆنسووڵی نوێی چیک دەستبەکار بوو؛ پەیامێکی ئابووریی بۆ هەرێمی کوردستان پێیە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی نوێی چیک لە هەولێر کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپاتکردەوە. لە دیدارەکەدا کۆنسووڵە نوێیەکە، هێرشەکەی سەر کۆرمۆری سەرکۆنە کرد و جەختی لە فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان کردەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 30-11-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لوکاس گیوریچ، کۆنسووڵی گشتیی نوێی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کۆنسووڵی نوێی چیک کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست، هەروەها ئامادەیی هەموو پشتیوانییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕیوە.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوکارییەکانی کۆماری چیکی کرد و خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە نیشاندا.
لوکاس گیوریچ، سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری کردووە و خۆشحاڵیی خۆی بە وەرگرتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان نیشانداوە. هەروەها جەختی لە کارکردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا کردووەتەوە، "بەتایبەتی فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان لە بواری ئابووریدا."
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/11/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لوکاس گیوریچ، كونسوڵى گشتيى نوێى كۆمارى چيك له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرییه‌کی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها سوپاسى هاوكارييه‌كانى كۆمارى چيكى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چيك، نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى نوێى كۆمارى چيك، وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی هێرشه‌که‌ی سه‌ر کێڵگه‌ی کۆرمۆر، خۆشحاڵيى خۆى به وه‌رگرتنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا و جه‌ختى له كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له بواری ئابووریدا.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.