بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی كوردستان لە عێراق یەكەمە

رووداو - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرتی هەرێمی کوردستان ئاماری یەک ساڵی کار و چالاکییەکانی خۆی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا راگەیاند.

لیوا دلێر ئاکۆیی، بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرتی هەرێـمی کوردستان رایگەیاند، تەنها ئەمساڵ 415 هەزار و 36 ناسنامەی باری شارستانی، 203 هەزار و 737 راگەزنامەی عێراقی، 430 هەزار و 353 پاسۆرت دراونەتە هاونیشتمانیان".

نێوبراو راشیگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.