بەبۆنەی سەری ساڵ دەیان ئاهەنگ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان سازدەکرێن
رووداو - هەولێر
ئەمشەو بەبۆنەی هاتنی ساڵێکی نوێی زایینی دەیان ئاهەنگ بە بەشداری دەیان هونەرمەند لە شارەکانی هەرێمی کوردستان سازدەکرێن، هەرچەندە ئەمساڵ بەهۆی سزاکانی حکومەتی عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان و داخستنی فڕۆکەخانەکان ژمارەی گەشتیاران زۆر کەمبووەتەوە.
ئەو شوێنانەی لەخوارەوە ئاماژەیان پێدراوە، دیارترین ئاهەنگەکانی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکن و رووداو سات بە سات رووماڵیان دەکات. ئاهەنگەکان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە سازدەکرێن و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی هیچ ئاهەنگێک سازناکات.
لە شاری هەولێر لەم شوێنانە و بە بەشداری ئەم هونەرمەندانە ئاهەنگ سازدەکرێن:
- رێستۆرانتی ABC .
- هۆڵی شیراتۆن: کاروان کامل و دیلینار.
- پانۆراما عەینکاوە: کامەران ساڵح و قاسم سوڵتان.
- مەسایە لە گوندی لوبنانی: رانی، هونەرمەندی سریانی.
رێستۆرانتی تاج: هەڤاڵ ئیبراهیم و نووری گەرمیانی.
- هۆتێل کریستاڵ: حەسنا مەتەڕ و چوار هونەرمەندی دیکە.
- هۆتێل چوارچرا: ماهیر محەممەد و نزار رواندزی.
- چەند شوێنێکی دیکەی وەك هۆڵەکانی (بابل، گالاکسی و مارینا) لە عەینکاوە.
- چیای کۆڕەکی گەشتیاری و شنگلبانەی رواندز.
لە شاری سلێمانی لەم شوێنانە ئاهەنگ سازدەکرێن.
- ئاهەنگی سەرەکی خەڵک لە شەقامی سالم.
- هۆتێل های کرێست: پەیوەند جاف و حەمید عوسمان.
- گراندملینیۆم: میدیا حوسێن و کاروانی نەی.
- هۆتێل تایتانیک: ئەحمەد خەلیل و حوسێن عەلی و شەڤین.
- ئاهەنگی فامیلی مۆڵ و یارییە ئاگرینەکانی شەو.
- هۆتێل رامادا.
لە شاری دهۆک لەم شوێنانە ئاهەنگ سازدەکرێن:
- لەنێو بازاڕی دهۆک ئاهەنگێکی فۆلکلۆری سازدەکرێت.
- هۆڵی بۆنەکان: عەبدولقەهار زاخۆیی و سێ هونەرمەندی دیکە.
- لە هۆڵی کریستیانەکانی دهۆک ئاهەنگ سازدەکرێت.
- رێباز هۆڵیدەی شۆپینگ.
جگە لە رووماڵکردنی ئەم ئاهەنگانە، پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی رووداو راستەوخۆ لە واشنتن، مۆسكۆ، لەندەن، دۆسلدۆرف، ئیستەنبوڵ، ئەنقەرە ئاهەنگەکان رووماڵ دەکەن.