لە زاخۆ سەنتەرێکی تاتۆ کراوەتەوە

رووداو - زاخۆ

لە زاخۆ سەنتەرێکی تاتۆ کراوەتەوە و خەڵکی بەمەبەستی دروستکردنی گوڵ و تاتۆی جۆراوجۆر لەسەر جەستەیان، سەردانی دەکەن.

نرخی تاتۆ لەو سەنتەرە لە 20 دۆلار تاوەکو هەزار و 500 دۆلار دەستپێدەکات، ئەو تاتۆیانە لەسەر جەستەی ئەو کەسانە دروستدەکرێت کە خۆیان ئارەزووی دەکەن.

کامەران یەکێکە لەو کەسانەی کە بەمەبەستی تاتۆ کردن چووەتە ئەو سەنتەرە و دەڵێت "گوڵ ئاواتی منە و یادگارییم لەگەڵ هەیە، بۆیە حەزدەکەم لەسەر جەستەم دروستی بکەم".

دڵشاد خاوەنی سەنتەرەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "زۆرێک لەوانەی سەردانی من دەکەن ئافرەتن، خەڵکێکی زۆریش لە سلێمانی و هەولێر دێنە لای من".

تاوەکو ئێستا لە زاخۆ نزیکەی هەشت هەزار کەس تاتۆیان لەسەر جەستەیان نەخشاندووە.

داڕشتنەوە: راوچی حەسەن