چیرۆکی داستانی ئەزمەڕ لە زاری پێشمەرگەیەکەوە
رووداو - سلێمانی
داستانی ئەزمەڕ لە سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکە لەکاتی کۆڕەوەکەی کورد لە ساڵی 1991 دا، هێشتا لەبیری پێشمەرگە و بەشداربووانی شەڕەکەدا ماوەتەوە و بە تامەزرۆییەوە دەیگێڕنەوە.
داستانەکانی کۆڕێ و ئەزمەڕ بۆ پێشمەرگە داستانی گەورە بوون، سوپای ئەوکاتی عێراق لەسەردەستی پێشمەرگە تووشی شکستی گەورە بوو، هەر ئەو شکستانە وایان لە رژێمی بەعس بە سەرۆکایەتیی سەددام حوسێن کرد شەڕ رابگرێت و داوای دانوستاندن بکات.
له كۆڕهوهكهى ساڵى 1991دا حكومه‌تى عێراق سوپایه‌كى زۆرى هێنا بۆئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به‌ته‌واوه‌تى له سنووورهكانى عێراق ده‌ربكات، هه‌رچه‌نده سوپاكه بێبه‌رامبه‌ر بوو، به‌ڵام پێشمه‌رگه پاشه‌كشێى نه‌كرد، تا ئه‌وكاته‌ى حكومه‌تى عێراق ناچاربوو سوپاكه‌ى بكشێنێته‌وه.
فازیل ره‌ئوف، به‌رپرسى لقی 21ی پارتى دیموکراتی کوردستان له سلێمانى، یه‌كێكە له‌و پێشمه‌رگانه‌ى له شه‌ڕى ئه‌زمه‌ڕ رووبەڕووى سوپاى عێراق شه‌ڕى کردووە. ئەو ئێستا داستانەکە بۆ رووداو دەگێڕێتەوە كه چۆن سوپاى عێراقیان تێكشكاندووه و دەڵێت: "بەعس هێزێکی زۆرى هێنابوو، له ناوچه‌ى كه‌ڵه‌كن و ههنارهوە هێرش و تۆپبارانکردن بۆ سلێمانى ده‌ستیپێكرد".
ناوبراو لە چیای ئەزمەڕەوە دەشڵێت: "سوپا له‌م شیوانه سه‌رده‌كه‌وت، له هه‌موو لایه‌كه‌وه سه‌رده‌كه‌وت، تۆپبارانیش به‌رده‌وامبوو، ئێمه ئه‌و رۆژه تا نیوه‌ڕۆ سێ بۆ چوار جار هێرشەکانی بەعسمان تێکشكاند".
داستانى کۆڕێ و داستانى ئه‌زمه‌ڕ، ئەوکات دوو داستانى گه‌وره بوون بۆ پێشمه‌رگه و، دواى شه‌ڕێكى سه‌خت توانییان چۆك به سوپاى عێراق دابده‌ن و ناچار بە دانوستاندنی بکەن.
فازیل ره‌ئوف دەڵێت: "حكومه‌ت رۆژى 12ى مانگى كردبوو به دوایین رۆژى شه‌ڕ بۆئەوەی بزانێت تاچه‌ند ده‌توانێت شه‌ڕ بكات، له كۆڕێشهوه كه جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رپه‌رشتى ده‌كرد، له‌گه‌ڵ شه‌ڕى داستانى ئه‌زمه‌ڕ هه‌ردوو شه‌ڕه‌كه‌ى كرد به تاقیكردنه‌وه، کاژێر 05:30 خولەکی ئێواره شه‌ڕ وه‌ستا".
لەوپەڕی نائومێدییەوە، داستانی ئەزمەڕ جارێكى دیكه ئومێدى گەڕانەوەی دایه‌وه به‌و كه‌سانه‌ى له ترسى كۆمه‌ڵكوژى سەددام و داروده‌سته‌كه‌ى شار و شارۆچكه‌كانیان جێهێشتبوو و، روویانكربووە دۆڵ و چیاكان، به‌ڵام دواتر ئه‌و داستانه بووه یه‌كه‌م هه‌نگاوى گه‌ڕانه‌وه‌ى هاونیشتمانیان بۆ جێگاكانى خۆیان.
به‌رپرسى لقى 21 پارتى له سلێمانى دەڵێت: "شاندێک به سه‌رۆكایه‌تیى مام جه‌لال و له‌لاى ئێمه‌ش فازیل میرانى بەشداربوو، چوون بۆ به‌غدا بۆ یه‌كه‌م گفتوگۆ، ئیدی لیژنه‌ى هەماهەنگی دروستبوو، له‌وه‌وه خه‌ڵكه‌كه ورده‌ورده گه‌ڕانه‌وه سلێمانى".
داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح