32 ساڵ بەسەر ئەنفالکردنی بارزانییەکان تێپەڕدەبێت
رووداو - بارزان
تا ئێستا وێنە باوەکە لەسەر مێژووی ئەنفال لە کوردستان ئەوەیە کە نەنفالی خەڵکی کوردستان لە گەرمیان لەساڵی 1988 دەست پێدەکات و دواتر بە ٨ قۆناغ لە گەرمیانەوە تا دەگاتە بادینان، رەنگە ئەوەش بۆ زۆری ژمارەی قوربانیان بگەڕێتەوە کە ژمارەیان نزیکەی ١٨٢ هەزار کەس بوون، بەڵام ئەنفالی خەڵکی کوردستان لەلایەن رژێمەکەی سەددام حوسێنەوە لە ساڵی ١٩٨٣ دەست پێدەکات ئەو کاتەی سەددام حسێن ٨ هەزار پیاوی بارزانی بێسەرووشوێن کرد.
ئەنفالی بارزانییەکان بە راگواستنیان دەستی پێکرد، بارزانییەکان لەشوێنی رەسەنی خۆیان ڕاگوێزران بۆ بیابانەكانی باشووری عێراق و دەستکرا بەوێرانكردنی دێهاتەكانیان و سوتاندنی دار و زەویە بەپیت و چێنراوەكان و تێكدانی ژینگە و تاڵانكردنی مەڕوماڵات و بەرهەمە كشتوكاڵییەكانیان.
بارزانییەکان بەرلەوەی بەر هەڵمەتی ئەنفال بکەون لە ساڵانی حەفتاکان بۆ باشووری عێراق ڕاگوێزرابوون و دواتریش لەساڵی 1980 هێنرابوون بۆ ئۆردوگای زۆرەملێی قوشتەپە لە هەردوو کۆمەڵگەی قودس و قادسیە نیشتەجێكران، پێش ئەمەش لە ساڵی 1978 هەندێکی دیکەیان ئەوانەی لە شوێنی ڕەسەنی خۆیان مابوون ڕاگوێزران بۆ ئۆردوگا زۆرەملێیەكانی (دیانا و هەریر و بەحركە و گۆڕەتوو) بارزانیەكان لەو ئۆردوگایانە لە ژێر كۆنترۆلی توندی سەربازیدا كۆكرانەوە. بەم شێوەیە ئەم كۆمەڵە مرۆڤەی کە بە بۆچوونی بەعس پێویست بوو لە ناو ببرێن كە بارزانیەكان بوون دەستنیشانكران.
پاش تەواوبوونی قۆناخی یەکەم و دەستنیشانكردنی ئەو كۆمەڵە خەڵكەی کە مەبەست بوو لەناوببرێن، لە قۆناغی دووەمدا گرتن و كۆكردنەوە و ڕاپێچكردنیان دەستی پێكرد.
لە كۆتایی تەمموز و سەرەتای مانگی ئابی 1983، دەست كرا بە گرتنی پیاوان و کوڕانی بارزانی ئەوانەی پێشتر لە کۆمەڵگا زۆرەملێیەکاندا نیشتەجێکرابوون، بارزانیەكان پاش گرتنیان گواستراونەتەوە بۆ خوارووی عێراق و ڕەوانەی پارێزگای موسەنا كران.
دوای ئەوە و لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ١٩٨٣ دا جارێکی دیکە ھەردوو کۆمەڵگەی قودس و قادسیە لە ئوردۆگای قوشتەپە دووبارە کۆنترۆڵکرانەوە و هێزە ئەمنییەکان و سیخوڕییەکان ماڵ بە ماڵ گەڕان و ئەو مێردمنداڵانەی دایکیان جاری پێشووتر لە ناو کەنتۆر و سەلاجە و شوێنە نادیارەکان دا شاردبوویانەوە ئەوانیشیان دەستگیر و بێسەروشوینکرد.
زۆرجار ئەنفالی بارزانیەکان و هۆلوکۆست وەک یەک وێنا دەکرێن، چونکە وەک چۆن سەدام و بەعس بارزانییەکانیان لە کۆمەڵگا زۆرەملێیەکان نیشتەجێکردن و دواتر لەناویان بردن، بەهەمان شێوە هیتلەر و نازیەکان جولەکەکانیان لە کۆمەڵگە زۆرەملێکان نیشتەجێکردن و دواتر لەناویبردن.
هەرچەندە بەعس ئەو کات سزای کوشتن و گوللەبارانکردنی هەر کەسێکی دابوو کە هاوکاری بارزانیەکان بکات، بەڵام وەک کەسوکاری قوربانیان دەڵێن هەولێریەکان گوێیان بەو هەرەشەی بەعس نەدا و تا لە دەستیان دەهات یارمەتییان پێشکەش دەکرد.
پێشتریش و لە یادی سی ساڵەی جینۆساید و ئەنفالی بارزانییەکان لە پەیامێکیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان یارمەتیەکانی خەڵکی هەولێری بۆ بارزانیەکان لەکاتی شاڵاوی ئەنفالی بارزانییەکان بەرزنرخاندبوو گوتبووی "لەو كاتدا كە بارزانیبوون و تەعامولكردن و هاوكاریكردن لەگەڵ خێزانە بارزانییەكان قەدەغە بوو، خەڵكی هەولێر داستانی مەردایەتی و كوردپەروەری و مرۆڤانەیان تۆمار كرد".
نێچیرڤان بارزانی هەولێری بە قەڵای مەردایەتی وەسف کردبوو و گوتبووی "چاكە و مەردایەتیی خەڵكی هەولێر قەت لەبیر ناكرێت و هەولێر قەڵای خەڵكی هەمیشە خێرخواز و نیشتیمانپەروەری بە ئیمانی گەورەی بە حەق و حەقپەروەری، یارمەتیی ئەو خێزانە بارزانیانەی دەدا، بۆ ئەوەی بتوانن خۆڕاگری بنوێنن و بە سەربەرزی بژین و سەر دانەنوێنن".
هەریەك لەو دایكانەی كەسوكار ئەنفالكراوی بارزانی زۆر چیرۆكی سەرنجڕاكێشیان هەن لەبارەی یارمەتیدانی خەڵكی هەولێر و هاوكاریی خەڵكی ناوچەكانی پارێزگای هەولێر لەگەڵیاندا.
وەک کەسوکاری قوربانیان دەڵێن ئەوکات خەڵکی هەولێر هەمیشە هەلی کاریان بۆ بارزانیەکان دەدۆزییەوە و کاتی کارکردنیشیان بۆ کەمدەکردنەوە و رۆژانەیەکی زیاتریشیان پێدەدان.
یارمەتیەکانی ئەوکاتی خەڵکی هەولێر وایکردووە کە کەسوکاری قوربانیان تا ئێستاش خۆیان بە قەرزاری ئەوان بزانن.
ئەنفالی بارزانییەکان ئەو شاڵاوەی هەشت هەزار بارزانی بێسەروشوێن کرد، دەستپێکی شاڵاوێکی گەورەتری حیزبی بەعس بوو کە بۆ لەناو بردن و قڕکردنی نەتەوەیەک دەستی پێکردبوو، کە لەئەنجامی ئەو شاڵاوەدا زیاتر لە ١٨٢هەزار کورد بوونە قوربانی... ئەگەر چی لە دانوستاندنەکانی ساڵی ١٩٩١ لە دوای راپەڕین، بەغدا هیچ شتێکی لەبارەی چارەنووسی بارزانییەکان ئاشکرا نەکرد، بەڵام گرتە ڤیدیۆییە کورتەکەی سەدام حوسێن بووە بەڵگە کاتێک گوتی "ناردوومانن بۆ جەهەنەم".