لە پاوە دوو هاوژین بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە رێگەی هانە گەرمەڵەی پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەوتە نێو دۆڵێکەوە، بەو هۆیەوە دوو هاوژین گیانیان لەدەستداوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە ئاویسەری سەر رێگەی هانەگەرمەڵەی سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو هاوژین بە ناوەکانی دڵسۆز و مەعسومە عوسمانزادە کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، گیانیان لەدەستدا.
ئۆتۆمبێلەکە دوای وەرگەڕان کەوتووەتە نێو دۆڵێک و بەپێی ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە، بە تەواوی بەسەر یەکەوە قوپاوە.
تاوەکو ئێستا پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای کرماشان لەبارەی هۆکاری ئەو رووداوە، هیچی بڵاونەکردووەتەوە.