لەگەڵ ئاهەنگی دەرچوونیان زۆربەی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان کاریان دەستکەوتووە
رووداو دیجیتاڵ
لەگەڵ فرێدانی کڵاوەکانیان گەشتێکی نوێ دەسپێدەکەن و بەرەو جیهانێک دەڕۆن کە شایەنی تواناکانیانە.
شازدەیەمین خولی دەرچوانی زانکۆی کوردستان هەولێر بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
یەکێکە لە دەرچووە یەکەمەکان کە دوای چوار ساڵ تێکۆشان بۆ زانست بە دەستی پڕەوە دەچێتە باوەشی دایکی دیبا جەعفەر، نەوەی قازی محەممەدە و پلەی یەکەمی لە بەشی بازرگانی و بەڕێوەبردن بەدەستهێناوە.
بۆ بەشێکی زۆری دەرچووانی هەر چوار کۆلێژەکە لە ئێستادا کاردەکەن و ئەوانی دیکە درێژە بە خوێندن دەدەن.
لە نۆزدە ساڵەی تەمەنی زانکۆی کوردستان دا تا ئێستا 3125 خوێندکار دەرچوون.
کریستۆفەر برایدل- جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی دەڵێت: "ئەوان ئەمڕۆ سەرکردەن. لە کاتێکدا دەچنە دەرەوە بۆ نێو جیهان، پشتیوانی کۆدەکەنەوە. لەکارەکانیاندا سەرکەوتوو دەبن. لەگەڵ خەڵک و کوردستان دەبن. ئەوان هەمیشە بەشێکن لە کۆمەڵگەیزانکۆی کوردستان- هەولێر. ئێمە دەستەیەکی بەهێزی دەرچووانمان هەیە و ئەوان هەمیشەبەشێک دەبن لە خێزانەکەمان و پێشوازییان لێ دەکەین بۆ ئەوەی بێن بمانبینن و باسی چیرۆکی سەرکەوتنیان بۆ ئێمە بکەن و هێندەیلە دەستمان بێت، پشتیوانییان دەکەین."