روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردە
رووداو- هەولێر
وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوەیەك لەسەر پشووەكان بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیێنێت پشووی یەكشەممەی داهاتوو وەزارەتەكە ناگرێتەوە و پشووی رۆژی سێشەممەش تەنها دوو پارێزگا دەگرێتەوە.
فاتیح مەولەوی زادە، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پشووی رۆژی یەكشەممە 4 -1-2015 بەهۆی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم وەزارەتی پەروەردە ناگرێتەوە. پشووی رۆژی سێشەممە 6-1-2014 تەنها لە هەولێر و سلێمانی دەبێتە پشوو و پارێزگای دهۆك ناگرێتەوە.
رۆژی چوارشەممە 31-12-2014، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند كە بەوپێیەی رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەر محەممەد(د.خ) دەكەوێتە رۆژی شەممە 3ـی کانوونی دووەمی 2015، كە لەخۆیدا پشووە، بڕیاردرا رۆژی یەكشەممە 4ـی کانوونی دووەمی 2015 لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ببێتە پشووی فەرمی. ئەمە لە كاتێكدایە 6-1-2015 بە بۆنەی دامەزراندنی سوپای عێراق پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاكان.