ناوەڕۆکی پرۆژەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لە دوو ستوون پێکهاتووە
رووداو - سلێمانی
بزووتنه‌وه‌ی گۆران بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی ئاماده كردووه، كه له دوو ستوونی سیاسی و ئابووری پێكهاتووه و ده‌یه‌وێت ئه‌و پرۆژه، ببێته بنه‌مای دانوستاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان .
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست رووداو كه‌وتوون، له ستوونی سیاسی‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داواده‌كات گۆڕانكاری له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا بكرێت ، ئەوان پێیانوایە سه‌ره‌تا دەبێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت گۆڕانكارییان تێدا بكرێت و ئه‌وكات سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بگۆڕدرێت، واته گۆڕینی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ستراوه‌ته‌وه به گۆڕینی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له ستوونی ئابووریشدا جەخت له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه كراوه‌ته‌وه، بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌كانیش، بە رای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كه‌م بژارده‌ی چاره‌سه‌ركردن له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ئه‌وكات گفتوگۆ و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكرێت.
پێشتر بێستون فایەق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، کە "لەو پرۆژەیەی ئامادەمانکردووە، تێیدا لەبارەی گۆڕینی سێ سەرۆکایەتییەکە ھەمان ھەڵوێستی مەسعود بارزانیمان ھەیە، هەروەها لەنێو پرۆژەکەدا باسی زۆر لایەنی دیکەی گرنگ کراوە".
لەدوای پەیامەكەی بارزانی، پارتی دیموكراتی كوردستان لە رۆژی 28-11-2016 دەستیکرد بە کۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و یەکەم کۆبوونەوەیشی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی بوو. دواتر شاندەکەی پارتی چونە سلێمانی و لەگەڵ یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامیش كۆبوونەوە. بەڵام هەموو چاوەكان لەسەر كۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان بوون كە رۆژی 19-12-2016 لە ماڵی نەوشیروان مستەفا بەڕێوەچوو.