نێچیرڤان بارزانی: هێزمان لە یەکترقبووڵکردن و پێكهوهژيان و پێکەوەکارکردندايە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی بڵاوکردەوە و دەڵێت، با هاتنی ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ. دەشڵێت، "هێزمان لە یەکترقبووڵکردن و پێكهوهژيان و پێکەوەکارکردندايە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا، پیرۆزبایی ساڵی 2026 لە کوردستانییان، هێزەکانی پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکان و گەلانی جیهان دەکات.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "با هاتنی ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کە تێیدا ناکۆکییەکان بخەینە لاوە و گیانی تەبایی، لێبوردەیی و یەکڕیزی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکاندا باڵادەست بێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە "هێزمان لە یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیان و پێکەوەکارکردندایە کە تاکە گەرەنتیی پاراستنی دەستکەوتەکانمان و مسۆگەرکردنی مافە دەستوورییەکانمانە."
لەبارەی عێراقیش، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیواخوازە ساڵی نوێ، ساڵی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بێت لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە. دووپاتیشی دەکاتەوە، "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە دەستپێشخەر و ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و لێکگەیشتن. وهك ههميشه فاكتهرى ئارامى و سهقامگيرى دهبێت له ناوچهكهدا و له ههر كوێى جيهان بێت به ههموو شێوهيهك پشتگيرى له ئاشتى دهكات".
نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بۆ هاونیشتمانییان هەیە و دەڵێت، "با بە ئومێد و گەشبینییەوە له داهاتوو بڕوانين. دڵنیاتان دەکەینەوە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ساڵی 2026، ساڵی چەسپاندنی سەقامگیری و باشترکردنی ژیان و گوزهرانی هاووڵاتییان بێت. ئێمە باوەڕمان بە توانا و وزەی گەنجان و دڵسۆزیی گهلى كوردستان هەیە بۆ بنیاتنانی داهاتوويهكى گەشتر".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ساڵی نوێی زایينی (2026)، به گهرمى له كوردستانييانى خۆشهويست به ههموو پێكهاتهكانييهوه، له کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزە ئەمنییەکان و تەواوی گەلانی عێراق و جیهان پيرۆز دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی بەدیهاتنی هیواکان، کۆتاییهاتنی قەیرانەکان و کردنەوەی دەرگای خێر و خۆشی بێت بۆ هەمووان.
با هاتنی ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کە تيایدا ناکۆکییەکان بخەینە لاوە و گیانی تەبایی، لێبوردەیی و یەکڕیزی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێكهاتهكاندا باڵادەست بێت. هێزمان لە یەکترقبووڵکردن و پێكهوهژيان و پێکەوەکارکردندايە كه تاکە گهرهنتيى پاراستنی دەستکەوتەکانمان و مسۆگەرکردنی مافە دەستوورییەکانمانه.
لەسەر ئاستی عێراقيش هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بێت لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە دەستپێشخەر و ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و لێکگەیشتن. وهك ههميشه فاكتهرى ئارامى و سهقامگيرى دهبێت له ناوچهكهدا و له ههر كوێى جيهان بێت به ههموو شێوهيهك پشتگيرى له ئاشتى دهكات.
كوردستانییانی خۆشەویست،
با بە ئومێد و گەشبینییەوە له داهاتوو بڕوانين. دڵنیاتان دەکەینەوە کە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ساڵی 2026، ساڵی چەسپاندنی سەقامگیری و باشترکردنی ژیان و گوزهرانی هاووڵاتییان بێت. ئێمە باوەڕمان بە توانا و وزەی گەنجان و دڵسۆزیی گهلى كوردستان هەیە بۆ بنیاتنانی داهاتوويهكى گەشتر.
ساڵی نوێ لە هەمووتان پیرۆز بێت،
هەر شاد و سەرفراز بن.