کێشی 200 کیلۆیە و هێشتا پیاوان وازی لێ ناهێنن

رووداو – rt 

ژنێکی ئەمریکی، خۆی بە قەڵەوترین ژنی ئەمریکا دەزانێ، لەگەڵ ئەوەش، ژمارەیەکی زۆر پیاو پێی سەرسامن.

خاتوو سارا مێسی، كە دانیشتوی شاری شیكاگۆیە لە ئەمریكا بە قسەی خۆی قەڵەوترین ژنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە و لە ژیانی تایبەتی خۆیدا هیچ كێشەیەكی نییە، ئەو دایكی دوو منداڵە و پیاوان زۆر پێی سەرسامن و لە ئینتەرنێت پەیوەندی پێوەدەكەن.

كێشەی هەرە گەورەی ئەم خاتوونە تەمەن 33 ساڵە، كە كێشی زیاتر لە 200 كیلۆگرامە، هەڵبژاردن و كڕینی جلوبەرگە، لەبەر ئەوەی تەنها ناوقەدی زیاتر لە 2 مەترە و بە سەختی بە دەرگاكانەوە دەچێت و زۆرجاریش ئەو كورسییانە دەشكێن، كە ئەو لەسەریان دادەنیشێت.

سارا مانگانە موچەی 1.2 هەزار دۆلار لە حكومەت وەردەگرێت، لەبەر ئەوەی توانای كاركردنی نییە و نیوەی ئەو مووچەیەشی لە كڕینی جلوبەرگی تایبەت خەرج دەكات، بەهۆی ئەوەی ناتوانێ جلوبەرگی ئاسایی بپۆشێ.

سارا مێسی دەڵێت، "قەڵەویەكەم بۆماوەییە"، بۆیە نەیتوانیەوە بەسەر كێشەكەیدا زاڵبێت و هەر لە منداڵیەوە ئامۆزاكانی گاڵتەیان پێی كردووە، بەڵام لەگەڵ چوونە ناو تەمەنەوە فێری ئەوەبووە، كە دڵی بە قەڵەوی و بەو ژیانەی خۆی خۆشبێت.

سارا وێنەی خۆی لەسەر جلوبەرگی ژێرەوە دادەنێت و لە ئینتەرنێت بڵاویان دەكاتەوە، تاوەكو ئەو كەسانەی پێی سەرسامن دڵخۆش بكات و دەشڵێت هەفتانە رۆژێك وانەی وەرزشی دەخوێنَێت بۆ ئەوەی توانای جەستەیی برەو پێبدات.